بڵاوکراوەتەوە لە: 28-04-2024

وۆرکشۆپی نیشتیمانی (Modern Application and Current Status of Green Nanotechnology)بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٨/٤/٢٠٢٤ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ڕاگری کۆلێژی زانست و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپی نیشتیمانی بە ناونیشانی ( Modern Application and Current Status of Green Nanotechnology) بەڕێوەچوو.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە (د. ئاڵا حامد حسین) ڕێکخەری وۆرکشۆپ وتەیەکی پێشکەشکرد و زانیاری دەربارەی وۆرکشۆپەکە خستە ڕوو، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (م. هیوا عبدالله معروف) پێشکەشکرا. دواتر ( پرۆفیسۆر د. عزیز عبدالله بەرزنجی) سیمیناری یەکەمی پێشکەشکرد دەربارەی نانۆتەکنەلۆجی، باسی لە گرنگی نانۆ و نانۆتەکنلۆجۆی کرد، و چۆنیتی دۆزینەوە و رێکخستن و بەکارهێنانی روونکردەوە، هەروەها نوێترین زانیارییەکانی لەسەر نانۆتەکنۆلۆجی و نانۆتەکنۆلۆجی سەوز پێشکەشکرد، و لە بەشێکی دیکەی سیمینارەکەدا دەرەنجامی کۆمەڵێک لە توێژینەوەکانی خستەروو، دواتر بە پرسیاری بەشداربووان بابەتەکە زیاتر دەولەمەند کرا.
لە بەشی دووەمی وۆرکشۆپەکەدا بەرێز(پرۆفیسۆر د. سەمیر موستەفا حەمەد) بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سۆران، سیمینارێکی لەسەر کارەکانی سەنتەرەکە پێشکەشکرد و ئاماژەی بە کارە زانستییەکان و تاقیگە و پێکهاتەی سەنتەر و دەستکەوتە زانستییەکانی سەنتەرەکە کرد. هەروەها باسی لە نوێترین توێژینەوە و کارە زانستییەکان کرد. لە بەشی کۆتایی سیمینارەکەدا بە پرسیاری بەشداربووان بابەتەکە زیاتر دەوڵەمەند کرا.

لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنانی زانکۆی هەڵەبجە لە لایەن بەرێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ( پڕۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبدللە) پێشکەش بە بەڕێزان ( پرۆفیسۆر د. عزیز بەرزنجی) و (د. سەمیر موستەفا حەمەد) کرد و سوپاسی کردن لە پای پێشکەشکردنی سیمینارەکانیان و ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە.

chevron-down