ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٤ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە لە کەشێکی زانستی و پێشبرکێیەکی پڕ کێبڕکێی زانستیدا قۆناغی دووەمی فیستیڤالی ماتماتیکی UoH-MathFest24 ئەنجامدرا .
لەم قۆناغەدا ٦ تیم بەشداربوون و دابەشکرابوون بەسەر دوو گروپدا.
گروپی یەکەمدا کە پێکهاتبوون لە تیمەکانی ( قۆناغی چواری ئەندازیاری، قۆناغی سێی ئەندازیاری، قۆناغی یەکی ئەندازیاری)
و گروپی دووەم پێکهاتبوون لە تیمەکانی ( قۆناغی یەکی فیزیا، قۆناغی یەکی کۆمپیوتەر، قۆناغی دووی کۆمپیوتەر) .
دەرەنجامی قۆناغی دووەم بەمشێوەیە بوو تیمەکانی ( ئەندازیاری قۆناغی چوار و کۆمپیوتەر قۆناغی یەک) وەک یەکەمی گروپەکانیان سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی، هەروەها تیمی ئەندازیاری قۆناغی سێیەم وەک باشترین دووەمی گروپ گەشتە قۆناغی کۆتایی .
فیستیڤاڵی ماتماتیکی UoH-MathFest24 ڤیستیڤاڵيکی زانستییە لە بواری زانستی ماتناتیکدا، کۆلێجی زانستی زانکۆی هەڵەبجە بە سپۆنسەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە ئەنجامی دەدات.
بۆ ئاگاداربوون لە ئەنجام و وردەکاریەکانی پێشبرکێکە سەردانی وێبسایتی فەرمی پێشبرکێکە بکە .