بڵاوکراوەتەوە لە: 24-04-2024

یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٤ی٤ی٢٠٢٤، بەئامادە بوونی بەرێزان پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (سیروان حامد احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و دکتۆر (ئاکۆ ابراھیم فەقی) ڕاگری کۆلێج و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (سورکیو صلاح) ڕاگری کۆلێجی زانست و ژمارەیەک لە سەرۆکی بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی یاریگای گەورەی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوە چوو، یاریەکە بۆ سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی زانکۆ ڕێکخرابوو یاری کۆتایی لە نێوان کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و کۆلێجی زانست ئەنجامدرا، دوای پێشکەشکردنی یاریەکی ئاست بەرز لەلایەن هەردوو هەڵبژاردە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان توانی یاریەکە (٢_٠) کۆتایی پێبێنێ و ببێت بە پاڵەوانی خولەکە .

chevron-down