بڵاوکراوەتەوە لە: 24-04-2024

وێرکشۆپێک لەسەر ژیری دەستکرد لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئەمڕۆ ٤ شەممە ڕێکەوتی ٢٤/٤/٢٠٢٤ لە هۆڵی تایەربەگی جاف لە کۆڵێژی پەوەردەی بنەڕەت وێرکشۆپێک بە ناونیشانی ژیریی دەستکرد؛ ئاسانکاری بۆ پرۆسەی فێربون یان گرفت ئەنجام درا.

وێرکشۆپەکە لەلایەن بەڕێزان م. ڕێژەن حسن عبدالله، سەرۆک بەشی زمانی ئینگلیزی، م. ڕاستی ئەیوب حمە سعید، بەرێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان، میران عبدالرحمن عبدالله خوێندکاری ماستەر و شاکار صلاح رحیم، خوێندکاری ماستەر پێشکەش کرا.

سەرەتا بەڕێز شاکار صلاح باسی لە بنەما و چۆنێتی ئیشکردنی ژیری دەستکرد کرد. هەروەها باسیشی لەوە کرد کە وەک پڕۆکرامێکی ئاسایی نیە بەڵکو لەخۆیەوە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر فێر دەبێت.

دواتر بەرێز م. ڕاستی ئەیوب حمە سعید باسی لە هەندێک لە سود و بەکارهێنانەکانی ژیری دەستکرد کرد و بەتایبەتی تر لە بواری پەروەردەو فێکردندا. هەروەها چەند تایبەتمەندیکیشی خستەڕوو کە لە خزمەتگوزایەکانی دیکەی ئینتەرنێت بەسود ترە بۆ ماموستا و خوێندکار و فێرخواز بەکشتی.

لە بەشی سێیەمدا بەرێز میران عبدالرحمن باسی لە لایەن خراپ و لاوازەکانی ژیری دەستکرد کرد وەک لایەنگری کردن لە وەڵام دانەوەو ناوردی لە وەڵام و لاوازکردنی توانای تاکەکان لە زێدەڕەوی کردنی بەکارهێنانی.

لە کۆتاییدا بە چەند پرسیارو وەڵامێک لە لایەن ئامادەبووانەوە کۆتایی بە وێرکشۆپەکە هات.

chevron-down