بڵاوکراوەتەوە لە: 23-04-2024

زانکۆی هەڵەبجە دەستکەوتێکی گرنگی زانستی بەدەستدەهێنێت

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لە ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤دا، زانکۆی هەڵەبجە بە فەرمی دەبێتە ئەندامی تۆڕی کاریگەریی ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە ( ١٦٢٩ ) دامەزراوەی ئەکادیمی لە ( ١٦٣ )وڵاتی جیاوازەوە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کاردەکەن بۆ پێشخستنی ئەولەویەتەکانی جیهان، لەوانە ئاشتی، مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی بەردەوام.
تۆڕی کاریگەریی ئەکادیمیی نەتەوەیەکگرتووەکان UNAI لە ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە و تۆڕێکی زیندوو لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دروستکردووە، کە خوێندکاران، ئەکادیمیستەکان، زانایان و توێژەران لە سەرانسەری جیهاندا بەیەکەوە دەبەستێتەوە. زیاتر لە ١٦٢٩ دامەزراوەی ئەندام لە زیاتر لە ١٦٣ وڵاتدا بەشدارن کە ژمارەی بەشداربووان زیاتر لە 25 ملیۆن کەس لە کەرتەکانی پەروەردە و توێژینەوە دەبێت، لە سەرانسەری جیهان کە نوێنەرایەتی ناوچە و هەرێمە جیاوازەکان دەکەن. UNAI دەستپێشخەرییەکی جیهانییە و هانی زانکۆکان دەدات پێکەوە کار بۆ ئامانجە درێژخایەنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن.
ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە هەستاوە بە تۆمارکردنی زانکۆی هەڵەبجە لەم تۆڕەدا کە چەندین سوودی بۆ زانکۆ هەیە، لەڕێی ئەندامێتی لەم تۆڕەدا، زانکۆی هەڵەبجە دەتوانێت سوود لەو وێرکشۆپ و بەرنامەی ڕاهێنانە وەربگرێت کە پەیوەستن بە ئامانجەکان، جگە لەوەش زانکۆی هەڵەبجە (ئامرازێکی ئۆنلاین)ی دەخرێتە بەردەست کە هاوکاری زانکۆ دەکات لە چۆنیەتی کارکردنی لەسەر ئامانجەکان و لەمەودا زانکۆی هەڵەبجە دەشتوانێت بابەت دەربارەی ئامانجەکان لە ماڵپەڕی فەرمی( UNAI )دا بڵاو بکاتەوە. لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکی لەناو و دەرەوەی زانکۆدا، لە ئێستادا زانکۆی هەڵەبجە سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر ئامانجەکان و کاریش بۆ بەدیهێنانیان دەکات. هەروەها زانکۆی هەڵەبجە دەتوانێت لۆگۆی فەرمی ئەندامێتی دامەزراوەکە بەکاربهێنێت.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی UNAI کلیک لەم بەستەرە بکەن.
https://www.un.org/en/academicimpact
بۆ بینینی نەخشەی ناوچەی ئەندامەکانی کلیک لێرە  بکەن.

chevron-down