بڵاوکراوەتەوە لە: 20-04-2024

زانکۆی هەڵەبجە،مەراسیمی دەستپێکردنی پرۆگرامی (Access) بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 20/ 4/ 2024 لە هۆڵی پرۆفیسۆر د. مصطفی زەڵمی مەراسیمی دەستپێکردنی پرۆگرامی (Access) بەڕێوەچوو.
ئەم پرۆگرامە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر پاڵپشتی دارایی دەکرێت و لەلایەن ڕێکخراوی ئەمیدیستەوە بە هەماهەنگی  زانکۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و تایبەتە بە ئەنجامدانی کۆرسێکی چڕ و پڕی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ 100 قوتابی قۆناغەکانی 7 و 8 و 9ی بنەڕەتی لە قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە و ماوەی 2 ساڵ دەخایەنێت.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئەمیدیست لە هەرێمی کوردستان و قوتابییە بەشداربووەکان و دایک و باوکیان بەڕێوەچوو و تێیدا بەڕێز ستیفن کوچوبا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئەمیدیست لە هەرێمی کوردستان لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر گرنگی و ئامانجی ئەم جۆرە پرۆگرامانە و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ زانکۆی هەڵەبجە و بەڕێوەیەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە دەربڕی بۆ پشتگیری و هەمانگی و بەدەمەوەچونیان بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی ئەم پرۆگرامە.

chevron-down