ژمارە بیست و پێنج (وەشانی ١ی بەرگی ٩ی سالی ٢٠٢٤) گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە بڵاوکرایەوە. ئەم ژمارەیە ٢٥ توێژینەوەی جیاوازی بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی لەخۆدەگرێت، کە پێکهاتووە لە بابەتەکانی زمان، ئەدب، ڕامیاری، ئابوری، ئاینی، راگەیاندن، مێژووی، جوگرافی، پەروەردەیی و دەروونزانی.
گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە یەكێكە لەگۆڤارە زانستییە ئەكادیمییەكان و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە باوەڕپێکراوە. هەروەها گۆڤارەكە لەچەندین دامەزراوەی زانستی نوانە كراوە، لەهەمان كاتدا خاوەنی (DOI) و (ISSN)ی تایبەتی خۆیەتی. گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە لە لایەن زانکۆی هەڵەبجەوە بلاودەکرێتەوە و ساڵانە بەشێوەی وەرزانە ٤ ژمارە لە ساڵێکدا بڵاودەکاتەوە و ئێستا لە ساڵی نۆیەمی بڵاوکردنەوەدایە.
بۆ بینینی سەرجەم توێژینەوەکانی ئەم ژمارەیە کلیک لێرە بکەن: