بڵاوکراوەتەوە لە: 27-03-2024

هەنگاوەکانی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی هەڵەبجە خێراتر دەکرێن

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی کەرتی خوێندنی باڵاو کەرتی تەندرووستی و خزمەتکردن بەهەڵەبجە، هەنگاوەکانی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە خێراتردەکرێن و ڕێکارەکانیش لەگەڵ وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، تەندروستی و دارایی دەگیرێتە بەر.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٣/٢٧ لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەبە ئامادەبوونی بەڕێزان (ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، پڕۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبداللە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە)و ئەندامانی بۆردی باڵای کردنەوەى کۆلێجی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە، تاوتوێی خێراترکردنی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی کراو کۆمەڵێک ڕێوشوێن ڕێکەوتنیان لەسەرکراو ئەندامانی بۆرد پەیوەست بەکردنەوەی کۆلێجەکە رایانگەیاند لای خۆیانەوە هاوکاری تەواوی زانکۆ دەکەن بەمەبەستی هەنگاوەکانی کردنەوەی کۆلێجەکەو لەگەڵ وەزارەتەکانی خوێندنى باڵا و دارایی و تەندروستى بە هەماهەنگی لە ڕووی زانستى و پزیشکیەوە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت.

chevron-down