بۆ خزمەتکردنی زیاتر بەزانست و بەردەوامی هەنگاونانی زانکۆی هەڵەبجە لەبەرەوپێشچوون، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەنوسراوی ژمارە( ٥٧٣٧)لە ڕێکەوتی ٢٥ی٣ی٢٠٢٤و لەسەر داواکاری زانکۆی هەڵەبجە ڕەزامەندی دەربڕی بەکردنەوەی بەشی(زانستی وەرزش بۆ تەندرووستی و بەجێهێنان)، ئەم بەشە سەر بەکۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان دەبێت و یەکێکیترە لەهەنگاوە ئەکادیمیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بۆ خزمەتکردن بەخوێندکارانی ئارەزوومەند لەو بوارەدا کەدەیانەوێت پسپۆڕی تەواو بەدەستبهێنن، هاوکات هەوڵێکیتری زانکۆی هەڵەبجەیه بۆ خزمەتکردن بەهاووڵاتیانی هەڵەبجە.