بڵاوکراوەتەوە لە: 16-03-2024

وەزیری خوێندنی باڵا، فەرمانی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی ڕادەستی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەکرد

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لەچوارچێوەی بەشداریکردنی لە ٣٦هەمین ساڵیادی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجەداو لەهۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێز(د.ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، فەرمانی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی ڕادەستی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کمل عەبدوڵا)کرد، هاوکات بڕیاری دابینکردنی دووسەد ملیۆن دیناری بۆ ژێرخانی کۆلێجەکەدا؛ کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی یەکێکە لەهەوڵەگرنگ و ئەکادیمیەکانی زانکۆ بۆ خزمەتکردن بەکوردستان بەگشتی و هەڵەبجە بەتایبەت.
ئەم ڕاگەیاندنەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتى (16-3-2024)، لە ڕێورەسمی 36ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا هات کەلەلاین زانکۆمان ڕێکخرابوو.
لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگارى هەڵەبجە و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى و یەکە ئیدارییەکان و مامۆستایان ئامادەیبون، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی؛ دەمەوێت ئەو موژدەیە بە هەمو لایەک رابگەیەنم، ئەمڕۆ فەرمانی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە رادەستی سەرۆکی زانکۆ دەکەم و لەئەمڕۆوە زانکۆى هەڵەبجە دەبێتە خاوەن کۆلێجی پزیشکی. بۆ ئەمەش داوا لە خەڵک و هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوکارمان بن بۆ ئەوەی زانکۆی هەڵەبجە ببێتە زانکۆیەکی زۆر باش و خاوەن کواڵێتییەکی بەرز.

chevron-down