بڵاوکراوەتەوە لە: 14-03-2024

زانکۆی هەڵەبجە دەبێتە ئەندامی بۆردێکی ڕاوێژکاری لە نێوان سێ زانکۆی هەرێمدا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بەمەبەستی پەرەپێدانی كاری پێكەوەیی‌ و هەماهەنگی لەنێوان زانكۆ‌ و كەرتی تایبەت‌ و كەرتی حكومی، بۆردێكی ڕاوێژكاری لەنێوان زانكۆكانی سلێمانی‌ و هەڵەبجە‌ و چەرموو دروستدەكرێت، ئەو بۆردە لەلایەن مامۆستایەكی ئەكادیمییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بەئەندامێتی چەند كەسایەتییەك لەكەرتی تایبەت بەڕێوەدەبرێت،جێی باسە، ڕۆژی ۱۰ی ئاداری ۲۰۲٤، لەهۆڵی سەنتەری هەماهەنگی زانكۆ و كۆمەڵگە لەسەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی، پانێڵێک بەناونیشانی Industry Advisory Board بۆ د.خەتاب ئەحمەد‌ و د.ئامانج عەبدوڵڵا ڕێكخرا. لەو پانێڵەدا كە نوێنەرانی زانكۆی سلێمانی‌ و هەڵەبجە‌ و چەرموو ئامادەیبوون، باس لەپڕۆژەی IAB كراو ئامانج و مەبەستەكانی خرایەڕوو.

chevron-down