بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی هەڵەبجە و ڕێکخراوی ئامیدیستی ئەمریکی سەبارەت بە زەمالەی خوێندنی فوڵبرایتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ ئاستی ماستەر لە ڕێکەوتی (٣/٣/٢٠٢٤) وێرکشۆپێک بە ناونیشانی (Fulbright Foreign Student Program) بە هاوبەشی ئەنجام دەدەن.
مامۆستا هەندرێن باڵەکی لە ڕێکخراوی ئامیدیست بە شێوەیەکی چڕوپڕ باسی لە ئامانج و گرنگی زەمالەی فوڵبرایت کرد و مەرج و داواکاری و وردەکاریەکانی ڕونکردەوە. پاشان وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە.
هەروەها وەک دەرچویەکی سەرکەوتووی یەکێک لە پرۆگرامەکانی بەرنامەی فوڵبرایت، مامۆستا بێوەی نەقشبەندی لە بەشی ئینگلیزی زانکۆمان بە کورتی باسی ئەزمونی خۆی کرد و هانی ئامادەبوانی دا کە پێشکەشی پرۆگرامی ناوبراوی بکەن
. لیژنەی دڵنیایی جۆری بەشی ئینگلیزی سەرپەرشتی ئەنجامدانی وێرکشۆپەکەی کرد کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران و یاریدەدەری توێژەرەکان و دەرچوانی زانکۆ بە خۆشحاڵیەوە ئامادەبوون.