بڵاوکراوەتەوە لە: 13-03-2024

زانکۆی هەڵەبجە_یەکەمین کۆنفراسی ڕێکخراوی مید بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٣/١٣، بە ئامادەبوونی بەڕێزان پڕۆفیسۆر د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو ژمارەیەک لە بەرپرسی ئیداری و ئەمنی یەكەمین كۆنفراسی ڕێکخراوی( مید )بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە هۆڵی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
لە كۆنفرانسەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر ڕۆڵی زانستی داتا لە بڕیاردانی ستراتیژی و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا زیرەكەكان بۆ پەرەپێدانی گەشەی ئابووری و باشتركردنی كوالیتی ژیان،شایانی باسە پێشتر بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە وتارێکیدا لە یەکەمین کۆنفڕانسی رێکخراوی مید، سێ پرۆژەی شۆڕشی داتا و سمارت سولی و سازدانی کۆڕبەندی گەنجانەی تەکنەلۆژیا بۆ داهێنان و کارسازی راگەیاندبوو.
هەر لە كۆنفرانسەكەدا دەستپێكی پڕۆژەی توێژینەوەی گەشتوكاڵی هەڵەبجە (HARP) ڕاگەیەنرا.

chevron-down