بڵاوکراوەتەوە لە: 10-03-2024

پڕۆگرامی نێودەوڵەتی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی فلۆریدا بەیەک دەگەیەنێت

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

 لە چوارچیوەی  چالاکیەکی نێوەدەوڵەتیدا، ڕێکخراوی ئایرێکس  لە ڕێگەی پڕۆگرامی سەرهێڵی (Global Solutions Conversations)  ژمارەیەک خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی هەڵەبجە  زانکۆی فلۆریدا کۆدەکاتەەوە. خوێندکارانی زانکۆی هەلەبجە لە ژێر سەرپەرشی م. گۆران عومەر مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی بەشدار پڕۆگرامەکە دەکەن. ئامانجەکانی پڕۆگرامەکە بریتین لە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندکارانی هەردوو زانکۆ گفتوگۆ لە بارەی کێشە جیهانیەکانەوە بکەن لە ڕوانگەی کاریگەری کێشەکان لە سەر کۆمەڵگە نیوخۆییەکانیان، و پەرەپێدانی توانای پویوەندیکردنە کەلتوریەکانی خوێندکاران. خوێندکاران هەردوو زانکۆ بە پەرۆشیەوە بەشداری گفتوگۆکان دەکەن تێڕاونین و پاشخانە جیاوازەکانیان لەبارەی کەلتوورە جیاوازەکان و کێشە هەنووکەییەکانەوە دەخەنە ڕوو.

جێی باسە ئەم پڕۆگرامە  کە پڕۆگرامێکی شەش هەفتەیی سەرهێڵە، ساڵانە لە ڕێگای ڕێکخراوی ئایرێکسەوە دەکرێتەوە و ژمارەیەک لە زانکۆکانی کوردستان، ئەردەن و ئەمریکا تیایدا بەشدارن. لە ڕێگەی هەماهەنگیەکانی ئایرێکسەوە زانکۆیەکی کوردستان و زانکۆیەکی ئەمریکی بەیەک دەگەینرێن بۆ ئەوەی پێکەوە گفتوگۆو بۆچوونەکانیان بخەنە ڕوو. زانکۆی هەڵەبجە وەک یەکێک لە زانکۆکانی کوردستان بۆ دووەمین جارە لەسەر یەک بە سەرپەرشتی م. گۆران عمر بە دوو کۆمەڵ خوێندکاری جیاوازەوە بەشداری پڕۆگرامەکە دەکات.

chevron-down