بڵاوکراوەتەوە لە: 07-03-2024

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، لەڕۆژی جیهانی ژناندا، ڕێزلێنان دەبەخشێت بەچەند خانمێکی خاوەنکارو لێهاتوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەرێز (پ.د. مهاباد کامل عبدالله) به هاوڕێیەتی ليژنەی چالاکییە کانی ٨ ی مارس چەند ژنێکی پارێزگای هەڵەبجە بەسەردەکاتەوە.
سەرۆکی زانکۆ، سەردانی چوار خانمی لێهاتووی شاری هەڵەبجەیان کرد و خە ڵات و چە پکەگوڵیان پێشکە ش کرا. ئەوخانمانەی بەسەرکرانەوە بریتیبوون لە:
١- شیلان والی على خاوه نى پۆشاکی نایاب.
٢- سومە یە احمد محمد خاوە نی گوڵی سروشتی ساڤیا.
٣- ناسک رشید مارف پۆلیسی هاتوچۆ.
٤- شە نگە عثمان خاوە نی شە نگە بیوتی (دروست کردنی سابون).
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە هەوڵ و ماندووبونی ئەم خانمانەی بەرزنرخاندو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ناوبراوانیش سوپاسی سەرۆکی زانکۆو هاوڕێیانی کرد کەلەم ڕۆژەدا سەردانیان کراوەو ڕێز لەپیشەو ماندووبونیان گیراوە.

chevron-down