بڵاوکراوەتەوە لە: 07-03-2024

بەدروشمی ( ٨ی مارس ، سیمبوولی یەکسانی و پێشکەوتن ) چالاکییەکەنی ٨ی مارس بەرز ڕادەگرێت

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بە چاودێری بەڕێز پرۆفیسۆر د. مهاباد کامیل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ،بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکانی زانکۆی هەڵەبجە و یەکێتی ژنانی کوردستان / لقی شارەزوور بەدروشمی ( ٨ی مارس ، سیمبوولی یەکسانی و پێشکەوتن ) چالاکییەکانی ٨ی مارس بەرزڕاگیرا .

سەرەتای چالاکییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ۷ی فی ۲۰۲٤ بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەک لەبەرپرسی ئەمنی و ئیداری شاری هەڵەبجە بە چاندنی ۱۲۰ نەمام لە درەختی سنەوبەر لەدەروازەی سەرەکی زانکۆ چالاکیەکان دەستی پێکرد .

دواتر لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بەچەندچرکەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەگشتی وژنانی بێ تاوان کوژراو و کوژراو بەناوی شەرەف و ژنانی ماف زەوتکراو چالاکییەکان دەستیپێکرد .

پاشان وتاری بەخێرهاتن لەلایەن پ.د.مهاباد کامیل عبداللە خوێنرایەوە وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم ڕۆژە لە ژنان و خانمانی کوردستان وە خەڵاتی تایبەتی هەبوو بۆ ژنان و خانمانی مامۆستاو فەرمانبەری زانکۆی هەڵەبجە کە پێدانی ڕێزو سوپاسی کارگێڕی بوو کە سوودی دەبێت لە پێدانی قیدەم ، هەروەها پەیامی یەکێتی ژنانی کوردستان لەلایەن خاتوو شارا عبدالکریم بەرپرسی لقی شارەزووری یەکێتی ژنان خوێندرایەوە .

هەر لەدرێژەی چالاکییەکاندا پانێڵێکی زانستی تایبەت بە ٨ی مارس لەلایەن خاتوو کوێستان اکرم بەڕێوەچوو ، بۆهەریەک لەبەڕێزان :

یەکەم / د.منیرە ٲبوبکر بەناونیشانی ( بە مێینەکردنی هەژاری ( هەژاری ژن ) هۆکارەکانی سەرهەڵدان و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگا ڕوون کردەوە .

دووەم / د.شوانە نوری بەناونیشانی ( پێگەی ژن لەشیعری کوردیدا ) کە باس لە ژن دەکات وەک جوانی وەک خەباتگێڕ ، وەباسی لەگرنگی پێگەی ئافرەت کرد لە ژیانی کۆمەڵایەتی و گرنگی ئافرەت لە ئەدەبیاتی کوردیدا .

سێیەم / د. هەتاو حمە صاڵح بەناونیشانی ( فەلسەفەی ئازادی و مافەکانی ژنان ) چەمکی ئازادی ڕوون کردەوە ، وەمافەکانی ژنان چین ؟ وەتاچەند بە مافەکانیان گەشتوون ؟

لەکۆتایی پانێڵەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرابە پانێڵیستەکان کە لەلایەن یەکێتی ژنانی کوردستان لقی شارەزوور ئامادەکرابوو .

لەکۆتایی چالاکییەکانی تایبەت بە ڕۆژی ٨ی مارس ڕێز لەو ژنانە گیرا کە سەربازی ونن و لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایش و پۆلیس لە هەڵەبجە کاردەکەن و خەڵاتەکە لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە ئامادە کرابوو .

chevron-down