بڵاوکراوەتەوە لە: 06-03-2024

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، پێشوازی لەکەس وکاری شەهیدان دەکات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی٣ی٢٠٢٤، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبداللە) لە سەرۆکایەتی زانکۆ، پێشوازیکرد لە بەڕێزان کارزان عبدالرحمن تاهیر
و هەرێم عبداللە قادر، وەک نوێنەری کەس وکاری شەهیدان سەردانی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد،لە سەردانەکەیاندا سوپاسی سەرۆکی زانکۆیانکرد لەبەرامبەر هاوکاری و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ کچ و کوڕو کەس وکاری شەهیدان بۆ خوێندن لەزانکۆی هەڵەبجە، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ڕایگەیاند:خزمەتکردنی کەس وکاری شەهیدان ئەرکی سەرشانی هەموومانەو پێویستە بەشانازیەوە خزمەتکاری نەوەی شەهیدان بین.

Img 20240306 204708 686

chevron-down