بڵاوکراوەتەوە لە: 06-03-2024

زانکۆی هەڵەبجە، هۆڵی پاڵەوانانی کۆلێج کرایەوە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی٣ی٢٠٢٤، بەئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو ژمارەیەک لە ڕاگرو سەرۆک بەش و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆو ڕۆشنبیران، هۆڵی (پاڵەوانانی کۆلێج)ی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستەو زانستەوەرزشیەکان کرایەوە. لەدوای ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، بەڕێز د.ئاکۆ ئیبراهیم فقی ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لەوتەیەکدا سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد کە هاوکارو یارمەتیدەربووە لە کردنەوەی هۆڵەکەدا، ئاماژەی بە چالاکیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی کۆلێج کرد، باسی لەوەکرد کۆلێج خاوەنی چەندین پاڵەوانی نێو دەوڵەتی و ناوخۆییەو بەوهۆیەوە ئەو هۆڵەش ناونراوە (هۆڵی پاڵەوانانی کۆلێج). پاشان لەڕێگەی داتاشۆوە بەشێک لە کارو چالاکیەکانی کۆلێج نمایشکرا. دواتر م.باوەڕ محمد، هەنگاوەکانی بەرەوپێشچونی زانکۆو و بەتایبەت کۆلێجی پەرەوەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی خستەڕوو. لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ڕێزلێنانی بەخشی بە دەستەی بەشی پەروەردەی وەرزش، بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی چوارەم لە پڕۆژەی دووەمی ئۆفیسی ڕیزبەندیە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئاستی بەشە زانستیەکانی زانکۆمان.

chevron-down