بڵاوکراوەتەوە لە: 04-03-2024

دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشیەکانی منداڵان ئەنجام دەدرێت

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆی هەڵەبجە بەهەمئاهەنگی زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی پزیشکی زانکۆی سلێمانی، ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان، نەخۆشخانەی د.جمال ئەحمەد رەشیدی فێرکاری منداڵان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندرووستی سلێمانی، دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشیەکانی منداڵان لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدات.
وابڕیارە کۆنفڕانس لەمانگی ٥ی٢٠٢٤دا ئەنجام بدرێت و تیایدا چەندین پسپۆڕو شارەزاو لێکۆڵەری نێودەوڵەتی تایبەت بە نەخۆشیەکانی منداڵان لە وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وعێراق و کوردستان بەشداربن.
لەم کۆنفرانسەدا تازەترین توێژینەوەکانی پەیوەندیدار بە نەخۆشیەکانی منداڵان دەخرێتەڕوو.

2nd Sips Jpg Page 0001 (1)

chevron-down