ئەمڕۆ یەکشەممە ۳ی۳ی۲۰۲٤ لەهۆڵی کتێبخانەی ناوەندی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجەو خاوەن کارو پیشە، ڕێکخراوی شاڕێ بەناونیشانی ( AI زیرەکی دەستکرد و بزنس و بازاڕگەری ) پانێڵێکی ناوازەو بابەتێکی سەردەمیانەی بەهاوکاری زانکۆی هەڵەبجە – سەنتەری گەشە پێدان بۆ کار لەلایەن کەسانی شارەزاو بە ئەزموون ئەنجامدا .
سەرەتای پانێڵەکە بە وتاری بەڕێز یاسین ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕێکخراوی شاڕێ دەستی پێکرد .
دواتر پانێڵەکە لەلایەن ساڤۆ ڕێژەن بەڕێوەچوو ، بۆ هەریەک لەبەڕێزان :
یەکەم / پانێڵیست ڕامیار دڵشاد : AI چیە و سوودی چیە بابەتی سەرەکی بەڕێزیان بوو .
هەروەها باسی لە جۆرەکانی AI وسوودەکانی زیرەکی دەستکرد لە ژیانی ڕۆژانەو کاری بزنسدا ، وە چۆنێتی بەکارهێنانی لەلایەن خوێندکارانەوە تاوەکوسوودی لێ ببینن .
لەکۆتاییدا باشترین خزمەتگوزارییەکانی زیرەکیە دەستکردەکانی ڕوونکردەوە .
دواتر لەلایەن پانێڵیستی دووەم م. ئاکۆ محمد تۆفیق سەرۆکی بەشی بازرگانی لەزانکۆی هەڵەبجە بابەتی AI زیرەکی دەستکردی لەکاری بزانس و بازاڕگەرییدا خستەڕوو ، وە چۆن بتوانین سوود لە تواناکانمان وەربگرین و بیکەین بە بزنسێک و بەرەو پێشەوەی ببەین .
پاشان ئەو ڕێگایانەی ڕوونکردەوە کە پێویستن بۆ زیادکردنی چانسی وەرگرتن لە کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکاندا، وە ئەو بزنسەی هەمانە چۆن بازاڕگەری پێ ئەنجام بدەین .
خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن ڕێکخراوی شاڕێ پێشکەش بە پانێڵیستەکان کرا .
بە پرسیار و ڕاوسەرنجی خوێندکارانی ئامادەبوو کۆتایی بەپانێڵەکە هات .