بڵاوکراوەتەوە لە: 28-02-2024

زانکۆی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کەیساین بۆنەی زانستی ( پێداچونەوەیەکی خێرا لە بڵاوکردنەوە زانستییەکاندا ) ئەنجامدرا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨/٢/٢٠٢٤ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی، بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران و توێژەران لە زانکۆی هەڵەبجە بۆنەی زانستی (پێداچونەوەیەکی خێرا لە بڵاوکردنەوە زانستییەکانداScientific Publications: Fast Track Review ) بەڕێوەچوو. چالاکیەکە بە هاوبەشی ڕێکخراوی کەیساین و زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا. لە بۆنە زانستییەکەدا پێداچونەوەیەکی خێرا بە بڵاوکردنەوە زانستییەکاندا کرا، و نوێترین ئامڕاز و ئاڵنگارییەکان لە ٧ سیمیناری جیاوازدا خرانەوە ڕوو.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا بەرێز (پرۆفیسۆر د. مەهاباد کامیل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە گرنگی توێژینەوەی زانستی و پەرەپێدانی کرد، هەروەها باسی لە گرنگی ئەو توێژینەوانە کرد کە راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگا هەیە. لە بەشێکی دیکەی پرۆگرامەکانی بۆنەکەدا، چەندین سیمیناری جیاواز پێشکەشکرا، سەرەتا بەڕێز (د. ڕەوا باپیر ) لە ڕێکخراوی کەیساین، سیمینارێکی بە ناونیشانی (Generation of Research Idea) پێشکەش کرد و باسی لە شێوازی دانانی بیرۆکەی توێژینەوە کرد. پاشان لە پانێڵی دووەمدا، (م. بێرون انور) لە ڕێکخراوی کەیساین، سیمینارێکی بە ناونیشانی (Literature Review) پێشکەش کرد و باسی لە شێوازی پێداچونەوە و ئامادەکردنی توێژینەوەی زانستی کرد. سیمیناری سێیەمی بۆنە زانستییەکە لە لایەن بەرێز (د. فەهمی کاکەمەد) سەرۆکی ڕێکخراوی کەیساینەوە پێشکەشکرا، بە ناونیشانی (Common Mistakes in Manuscript Writing) کە تێیدا باسی لە هەڵە باوەکانی نوسینی توێژینەوەی زانستی کرد و چەندین خاڵی گرنگی خستە ڕوو کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر پەسەندکردنی توێژینەوەی زانستی هەیە. چوارەم سیمینار لە بۆنە زانستیەکەدا لە لایەن (م. باوەڕ محمد فرج) بەرپرسی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجەوە پێشکەشکرا، بە ناونیشانی (Analysis of the University of Halabja Data in Scopus) کە تێیدا داتاکانی زانکۆی هەڵەنجە لە سکۆپەسدا پێشکەشکران، و شیکردنەوە بۆ داتاکانی زانکۆ لە سکۆپەسدا کرا.
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، بەرێز (د. جعفر احمد) لە ڕێکخراوی کەیساین، سیمینارێکی بە ناونیشانی Scientific Publication پێشکەش کرد و بە وردی باسی لە گۆڤارە زانستییەکان و کوالیتیەکانیان و شێوازی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستیی تێیاندا کرد.
دواتر بەرێز (م. شڤان محمد) لە ڕێکخراوی کەیساین، سیمیناری شەشەمی بە ناونیشانی (Role of AI in Conduction Research)پێشکەش کردو بە وردی باسی لە گرنگی ژیری دەستکرد کرد لە توێژینەوەی زانستیدا، هەروەها گرنگترین ئامڕازەکانی ژیری دەستکردی خستەڕوو کە هاوکار دەبن لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیدا، و بە شێوەیەکی پڕاکتیکی ئامڕازەکان نیشاندران و چەندین نمونەی لەسەر پێشکەش کرد.
سیمیناری حەوتەم و کۆتایی بۆنە زانستییەکە لە لایەن بەرێز (د. هیوا عمر بابە)وە پێشکەشکرا بە ناونیشانی (Crucial Tips for Researchers) گرنگترین تێبینییەکانی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی خستە ڕوو، و لە کۆتایی چالاکیەکەدا بەشداربووان بە پرسیارەکانیان بابەتەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.

chevron-down