بڵاوکراوەتەوە لە: 25-02-2024

پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی وەرزشی لە نێوان زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی کوردستانی سنە بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

شاندێکی خوێندکاران، فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی زانکۆی کوردستانییان لە شاری سنە کرد بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی وەرزشی نێوان هەر دوو زانکۆی ھەڵەبجە و زانکۆی کوردستانی سنە لە وڵاتی ئێران.

شاندەکە لەلایەن بەڕێز (پرۆفیسۆر دکتۆر حامید قادرزادە) سەرۆکی زانکۆی کوردستان، ئەندامانی ئەنجومەن، مامۆستایان و خوێندکارانی ئەو زانکۆیەوە پێشوازییان لێکرا.
شایەنی باسە سەرۆکی زانکۆی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە ئاستی زانستی و ئەکادیمی هەر دوو زانکۆ هەمیشە لە پەرەسندندایە و گەشتوەتە ئەو ڕادەیەی ژمارەیەکی زۆری خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجە بتوانن سەردانی زانکۆی ناوبراو بکەن و چەندین چالاکی وەرزشی نێودەوڵەتی پێکەوە ئەنجام بدەن.

لەلایەکی دیکەشەوە بەڕێز (دکتۆر ئاکۆ ئیبراھیم فەقێ مەحموود)، نوێنەری زانکۆی هەڵەبجە، بە ناوی بەڕێز (پڕۆفیسۆر دکتۆر مهاباد کامیل عبداللە)، سەرۆکی زانکۆ، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانەوە، سوپاس پێزانی خۆیانی سەبارەت بەو میوانداریە گەرمەی کە زانکۆی کوردستان لە زانکۆی هەڵەبجەی کردووە دەربڕی و هیوای خواست کە زانکۆی هەڵەبجە قەرەبووی ئەم میوان دۆستییەی زانکۆی کوردستان بکاتەوە و پەیوەندیەکانییان هەمیشە لەپەرەسندندابن.
دواتر ئەو چالاکییە وەرزشییانەی کە ڕێکخرابوون دەستیان پێکرد و خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە توانییان لە چالاکییەکانی وەک:
١- فوتساڵ (کوڕان).
٢- تۆپی بالە (کوڕان و مامۆستایان).
٣- تێنسی سەرمێز (مامۆستایان)، چەندین سەرکەوتنی باشیان بەدەست بهێنن.

chevron-down