بڵاوکراوەتەوە لە: 25-02-2024

شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە بەشدارییانکرد لە ڕاهێنانێکی ناوخۆی پرۆژەی تیچەرزمۆد لە شاری دهۆک

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لەچوارچێوەی پرۆژەی تیچەرزمۆددا شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە بەشدارییانکرد لە ۆرکشۆپی ڕاهێنانی ناوخۆیی پرۆژەی تیچەرزمۆد بەناونیشانی ڕێگاکانی وانەووتنەوە
(Local Training Workshop on Teaching Methodologies ) )لە زانکۆی (دهۆک) لەشاری (دهۆک) و شاندەکە پێکهاتبوو لە چوار مامۆستای کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێزان پ.ی عمر فواد غفور و د. هۆشمەن عطا ،م. هیدایەت محمدو م. گۆران عمر، خولەکە ماوەی (٢) رۆژی خایاند لە ڕێکەوتی ١٢-١٣/٢/٢٠٢٤. مامۆستایانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆکانی هەڵەبجە، ڕاپەڕین، دهۆک، زاخۆ و سەلاحەدین بەشدارییانکرد. خولەکە لەلایەن شاندی زانکۆی پاڤیاوە بەڕێوەدەبرا کە پێکهاتبوون لە پ.د. ئەنتۆنیۆ مۆرۆنی، د. ئیمانوێلا مانجاروتی و د.فێدیریکا فێرێرۆ.
لە ڕۆژی یەکەمی خولەکەدا تیشک خرایە سەر بابەتەکانی مێژوو و سیاسەتی ڕابردوو کە لەلایەن د. ئەنتۆنیۆو و شاندی زانکۆی پاڤیاوە پێشکەشکرا وهەروەها پلانی ساڵی داهاتووی پرۆژەکە باسی لێوەکرا. لەمیانەی ڕاهێنانەکەدا گفتوگۆی بەهێز لەنێوان بەشداربووان کرا کە بیرۆکەکانیان خستەڕوو سەبارەت بە چۆنیەتی باشترکردنی بابەتی پرۆگرامی مێژوو کە لە قوتابخانەکاندا پەسەندکراوە لەوانە هاوتاکردنی جێندەری، بەشداریکردنی خوێندکاران، و خاڵەکانی تر.
لە ڕۆژی دووەمی ڕاهێنانەکەدا بابەتی چەمکەکان و پۆلەکانی مێژووی هاوچەرخ و خوێندن لە بواری ژناندا باسکرا کە لەلایەن شاندی زانکۆی پاڤیاوە پێشکەشکرا وگفتۆگۆی لەبارەوە کرا و هەرلەهەمان رۆژدا بابەتی ووتنەوەی وانەی مێژووی هاوچەرخ لە دامەزراوەکانی (قوتابخانە و زانکۆکان) حکومەتی هەرێمی کوردستان: گفتوگۆو بۆچوونەکان /تێروانیینەکان پێشکەشکراو وگفتوگۆی لەبارەوە کرا.
شایەنی باسە لەماوەی ٢ رۆژی ڕاهێنانەکەدا جەختکرایەسەر باشترکردنی شێوازەکانی وانەوتنەوە و پەرەپێدانی ماددە زانستییەکان بۆ ئەوەی باشترین بابەت و نوێترین پرۆگرامی خوێندن پێشکەشی خوێندکاران بکرێت.

chevron-down