بڵاوکراوەتەوە لە: 24-02-2024

شاندێکی زانکۆی هەڵەبجەو پەیوەندیەکانی زانکۆی کوردستان کۆبوونەوە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١-٢-٢٠٢٤ شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە لەگەڵ پەیوەندیەکانی زانکۆی کوردستان لە سنە کۆبوونەوە.

شاندەکەی زانکۆی هەڵەبجە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. ئاکۆ ئیبراھیم فەقێ مەحمود، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان، د. هێرش حمە ئەمین فەقێ مەحمود، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە، م. ڕاستی ئەیوب حمە سەعید، بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان، م. پێشڕەو ئەحمەد عبداللە ، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی، م. باوەڕ محمد فەرەج. بەرپرسی ئۆفیسی ڕیزبەندیە نیودەوڵەتیەکان، م. نوسەیبە فریح عبدالقادر، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان, م. ژینۆ نزار احمد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ.

شاندەکەی زانکۆی هەڵەبجە لەگەڵ بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر حبیب سولەیمانی، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆی کوردستان کۆبونەوەو باسیان لە چەندین تەوەر گرنگ کرد.

لە میانەی کۆبونەوەکەدا، ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش لەنێوان ستافی هەردوو زانکۆ بەمەرجی بڵاوکردنەوە لە جۆرناڵە نوانە کراوەکانی سکۆپەس کرا کە سودی زۆری دەبێت بۆ زانکۆی هەڵەبجە بە ئامانجی تۆمارکردنی زانکۆمان لە سایماگۆ لەم ساڵی خوێندندا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بریتی بوون لە سود وەرگرتن لە سیستمی ئەلیکترۆنی زانکۆی کوردستان بەمەبەستی بەردەستخستنی ژمارەیەکی زۆری توێژینەوە بۆ ستافی زانکۆی هەڵەبجە.

دواتر سەردانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کوردستان کراو بەشە جیاجیاکانی کتێبخانەکە بەسەرکرانەوە و لە کۆتاییدا ژمارەیەک کتێب بە زانکۆی هەڵەبجە بەخشران.

ئەم کۆبونەوەیە لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشی زانکۆی کوردستان و زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی  ٥ رۆژ بەردەوام بوو، چەندین چالاکی وەرزشی بەڕێوەچوو.

chevron-down