بڵاوکراوەتەوە لە: 23-02-2024

بۆیەکەمجار خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە بەگرووپ دەچنە زانکۆیەکی دەرەوەی وڵات بۆ بەشداریکردن لە چالاکیەکی نێودەوڵەتی

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

شاندێکی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی (زانکۆی کوردستان – سنە) لە وڵاتی ئێران دەکەن و بەشداردەبن لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی وەرزشی کە لە وڵاتی ئێران ئەنجام دەدرێت.
شاندەکە پێکهاتوون لە ستافی مامۆستایان و خوێندکاران (کوڕان و کچان)، بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی وەرزشی (تۆپی بالەی کوڕان، کچان و مامۆستایان، فوتساڵی کوڕان کچان و مامۆستایان، تێنسی سەرمێز کوڕان، کچان و مامۆستایان).
ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٤ ڕۆژ دەخاێنێت لەڕۆژانی ٢٠ی٢تا٢٤ی٢ی٢٠٢٤ و پاشان ستافی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لەگەڵ ستافی زانکۆی کوردستان سەردانی چەند شوێنێکی کلتوری و مێژوویی پارێزگاکە دەکەن و دواتر کۆتایی بە چالاکییەکانیان دەهێنن.

chevron-down