بڵاوکراوەتەوە لە: 18-02-2024

زانکۆی هەڵەبجە_ ئامادەکارییەکان بۆ 36هەمین ساڵیادی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە دەکرێت

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/٢/١٨،لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)سەرۆکی زانکۆ کۆبونەوەیەک تایبەت بەئامادەکاریەکانی ٣٦هەمین ساڵیادی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێز(ئازاد تۆفیق) و ئامادەبوونی بەڕێزان جێگرانی پارێزگار و لیژنەی باڵا ئەنجامدراو ئەمەش چوارەم كۆبونەوەیە تایبەت بەئامادەکاریەکانی ٣٦ هەمین ساڵیادی تاوانی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئیش وکارەکانی لیژنەی باڵاو لایەنە بەشداربووەکان و هەڵسەنگاندنی ئامادەکاریەکان تاوتوێ کران.

chevron-down