بڵاوکراوەتەوە لە: 15-02-2024

زانکۆی سلێمانی، لە مەراسیمێکدا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە خەڵات دەکات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٤/٢/١٥، بە ئامادەبوونی بەڕێز د.ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشی بە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە.
مەراسیمەکەی زانکۆی سلێمانی بۆ ڕێزلێنانی ئەو مامۆستا بە ئەزمونانەبوو پلەی زانستیان (پڕۆفیسۆر )ەو خزمەتێکی زۆریان بە زانکۆ کردووەو ئەنجامداوە، لە مەراسیمەکەدا بەڕێز (پ.د. مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وەک یەکەم مامۆستا لە زانکۆی هەڵەبجە نازناوی پڕۆفیسۆری وەرگرتووە خەڵاتکرا.

Img 20240215 185735 009

chevron-down