بڵاوکراوەتەوە لە: 14-02-2024

زانکۆی هەڵەبجە، هاوکاردەبێت لە ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی تایبەت بە (شێخ محمودی حەفید)

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ی٢ی٢٠٢٤، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) لە سەرۆکایەتی زانکۆ، پێشوازیکرد لە بەڕێز(سەید ئەحمەد بەرزنجی) ناوبراو بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی ئەکادیمی و زانستی و بەتایبەت کۆنفڕانسێکی تایبەت بە کەسایەتی یەکەم مەلیکی کوردستان (شێخ محمودی حەفید)و شۆڕشەکەی لە باشوری کوردستان سەردانی زانکۆی هەڵەبجەی کرد. بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی بە بەڕێز(سەید ئەحمەد بەرزنجی)داو ڕایگەیاند هەرچالاکیەکی زانستی پێویستی بەهاوکاری زانکۆی هەڵەبجە هەبێت لەهەرشوێنێک ئامادەی هاوکارین.

chevron-down