پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ۱٤ی ۲ی ۲۰۲٤ بە ئامادەبوونی بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگای هەڵەبجە و پڕۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە دەروازەی سەرەکی زانکۆی هەڵەبجە کرایەوە .
ئامانج لەکردنەوەی ئەم دەروازەیە وەک پێویستیەک بۆ شکۆو ناوی زانکۆ و هاتووچۆکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و سەردانیکەرانی زانکۆی هەڵەبجەیە و لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بوجەی بۆ تەرخان کراوە .
ماوەی کارکردن لە پرۆژەکە ۱۲۰ ڕۆژ بووەو لەلایەن فەرمانبەرانی ئەندازەو پرۆژەکانی زانکۆی هەڵەبجە کارەکانی جێبەجێ کراوە.
کردنەوەی ئەم دەروازەیە یەکێکیترە لە کاروچالاکیەکانی زانکۆی هەڵەبجە کە لەڕووی زانست و ڕانکین و ئاوەدانییەوە وە لەڕووی چالاکییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگا زانکۆی هەڵەبجە هەمیشە لە بەرەو پێشچووندایە .