بڵاوکراوەتەوە لە: 13-02-2024

سەرباز بەرزنجی پارێزگاری لامبیسی لەندەن لە زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لێکرا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٢/١٣،لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازیکرد لە بەڕێز سه‌رباز به‌رزنجی پارێزگاری شاری لامبیسی لەندەن کە بە هاوڕێیەتی بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردبوو.
بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبداللە بەناوی زانکۆی هەڵەبجەوە بەخێرهاتنی کردن و هیوای خواست ئەم سەردانەیان پەیوەندیەکانی زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆکانی بەریتانیا لە ڕووی زانستی و ئەکادیمیەوە زیاتر گرنگی پێبدرێت.
پاشان بەڕێز سەرباز بەرزنجی باسی لە گرنگی زانکۆ کرد لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگادا،هەروەها ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ هاوکاری کردنی زانکۆی هەڵەبجە.
لە كۆتاییدا لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێز سەرباز بەرزنجی پارێزگاری لامبیسی.

chevron-down