سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٣ی٢ی٢٠٢٤، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشی بەگروپی کۆمپپانیاکانی هەڵەبجە کەبەڕێز(سامان یوسف) بەنوێنەرایەتی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە وەریگرت، لەبەرامبەر ئەو هاوکاری و خزمەتانەی لەڕابردوودا پێشکەشی زانکۆی هەڵەبجەیان کردووە.
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند:خەمخۆری بەڕێز(ئاسۆی حاجی محمد بامۆکی)خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە گرنگ و بەرزدەنرخێنین بۆ زانکۆی هەڵەبجە بەتایبەت کەناوبراو خەمخۆرو پەرۆشبووە بۆ خزمەتکردن بەزانکۆو خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە، هەروەک دوایەمین هاوکاریان بریتیبووە لە بەخشینی دیاری بەخوێندکارە دەرچووە سەرکەوتووەکانی ٢٠٢١-٢٠٢٢ وهەروەها ٢٠٢٣.