بەهاوکاری (سەنتەری پەرەپێدانی کار)ی زانکۆی هەڵەبجە، ڕێکخراوی سییدی ئەمریکی دوو خولی بەدروشمەکانی”خێزانی تەندرووست، کۆمەڵگەیەکی بەهێز”بۆ کوڕان،”کچانی سیید”تایبەت بەکچان کردەوە، بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەکان.
خولی یەکەم کارکردن بو بۆ بەسەنتەرکردنی خێزان و بەهێزکردنی لەکۆمەڵگەدا، جەخت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ئەندامانی خێزان دەکاتەوە، ڕۆڵە ئەرێنیەکانی خێزان گەشەپێدەدات و هەوڵی کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان دەدات، لەم خولەدا کە تەنهابۆ کوڕان بوە ١٨ کوڕ بەشداربوون.
خولی دووەم کارکردنە لەسەر درووستکرنی پەیوەندیەکی هاوڕێیانەی باش و تەندرووست لەنێوان کچان لەخوێندنەگەو کۆمەڵگەدا، لەم خولەدا ١٤کچ بەشدارن، کچان شارەزای زیاتریان پێدەدرت دەربارەی کارامەییەکانی خۆپاراستن، خۆپاراستن لەمەترسیەکانی ئینتەرنێت، مافەکانی کچان، کارامەییە تەندرووستی و کۆمەڵایەتیەکانی کچان، خولەکان لە ٧ی١ی٢٠٢٤ دەستیپێکردووەو دوای تەواوبونی بڕوانامە دەبەخشرێت بەبەشداربوان.