بڵاوکراوەتەوە لە: 07-02-2024

زانکۆی هەڵەبجە بەشدارە لە ئامادەکاریەکانی ساڵیادی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٧ی٢ی٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) بەشداریکرد لەکۆبونەوەیەکی تایبەت بەئامادەکاریەکانی ٣٦هەمین ساڵیادی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە.
کۆبونەوە بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێز (ئازاد تۆفیق) و ئامادەبوونی بەڕێزان جێگرانی پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجەو لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدراو ئەمەش سێیەم كۆبونەوەیە تایبەت بەئامادەکاریەکانی ٣٦ هەمین ساڵیادی تاوانی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یادێکی پڕ لەشکۆ بۆ ساڵیادەکە کرایەوە و هەماهەنگی پێویست بۆ ساڵیادەکەو ئامادەکاریەکان تاوتوێ کران.

chevron-down