بڵاوکراوەتەوە لە: 05-02-2024

زانکۆی هەڵەبجە، مەراسیمی پێشکەشکردنی بڕوانامەی پێداگۆجی بە بەشداربووانی خولی چوارەمی پێداگۆجی ئەنجامدرا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٢/٥ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمی کۆتایی هاتنی خولی چوارەمی پێداگۆجی بەڕێوەچوو.، مەراسیمەكە لەلایەن سەنتەری زمان و پێداگۆجییەوە رێكخرابوو.لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا بەرێز (پ. د. مهاباد کامل عبداللە) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ، پیرۆزبایی لە بەشداربووانی خولی چوارەمی پێداگۆجی کرد، و باسی لە گرنگی خولی پیداگۆجی کرد. هەروەها بەڵێنیشدا بەردەوام دەبن لە كردنەوەی خولی نوێی پێداگۆجی بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی، بۆ ئەوەی زۆرترین كەسی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەرەوەی سنورەکەش سوودمەندبن.لە تەوەرەیەکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆکی زانکۆ،باسی لە بەرەوپێشچوونەکانی زانکۆی هەڵەبجە و گرنگی چالاکییەکانی سەنتەری زمان و پێداگۆجی کرد، ئاماژەی بەئاڵنگارییەکانی بەردەم کردنەوەی سەنتەری پێداگۆجی لە زانکۆش کرد و جەختیكردەوە، سەرەڕای ئەوانە توانیویانە ئەو هەنگاوە بنێن.لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، (م. باوەڕ محمد فرج) بەرێوەبەری خولی پێداگۆجی داتا و زانیاریەکانی خولی پێداگۆجی لە چوار خولی ڕابردوو خستە ڕوو، ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی کەمتر لە دووساڵدا ١٦٩ کەس بەشداربوون لە خولەکانی پیداگۆجی سەنتەرەکەدا، هەروەک تەنها لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٠٢ کەس بەشداری خولەکانیان کردوە. لە برگەیەکی دیکەدا (م. باوەڕ محمد) ئاماژەی بەوەدا کە سەنتەرەکە بووەتە جێگەی سەرنجی خوازیارانی نازناوی زانستی بەجۆرێک زیاتر لە ٤٠٪ بەشداربوان لە دەرەوەی پارێزگای هەڵەبجەن بەجۆرێک بەشداربوی ناوچەکانی گەرمیان، هەروەک ٦٧٪ بەشداربووان لە دەرەوەی زانکۆی هەڵەبجەن و بەشداری خولەکانیان کردووە.لە بڕگەیەکی دیکەی مەراسیمەکەدا، م. سەرکەش نائب، بەناوی بەشداربوانی گروپی A  وتەیەکی پێشکەشکرد و سوپاسی مامۆستایانی خولی پێداگۆجی کرد، هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایانی خولی پێداگۆجی کرد. هەروەها م. زاگرۆس احمد بەناوی بەشداربوانی گروپی B وتەی پێشکەشکرد و سوپاسی زانکۆی هەڵەبجەی کرد کە هاوکاریان بون لە بەشداریکردن لە خولی پێداگۆجیدا، هەروەها ئەزمونی ٦ مانگی خولی پێداگۆجی بۆ بەشداربووان باسکرد. لە کۆتایی  مەراسیمەکەدا بڕوانامەی پێداگۆجی پێشکەش بە بەشداربووانی خولی چوارەمی پێداگۆجی کرا. شایەنی باسە، خولی پێداگۆجی خولێکی ئەکادیمی، لەلایەن سەنتەری زمان و پێداگۆجییەوە دەکرێتەوە و ماوەی شەش مانگ دەخایەنێت، کە تێیدا نوێترین ئامرازەکانی فێرکردن و توێژینەوەی مۆدێرنی تێدا تاوتوێ دەکرێت. هەروەها خولی پێداگۆجی یەکێکە لە پێشمەرجەکانی وەرگرتنی نازناوی زانستی. لە خولی چوارەمی پێداگۆجیدا ٦٧ خوازیاری نازناوی زانستی بەشداربوون، و دابەشکرابون بەسەر دوو گروپدا.

chevron-down