بڵاوکراوەتەوە لە: 05-02-2024

لە زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمی رێزلێنان بۆ د. تاهیر هەورامی و د.تەها محمد ئەنجامدرا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

 ئەمرۆ دووشەممە،٢٠٢٤/١/٥ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمی رێزلێنان بۆ بەرێزان د. تاهیر هەورامی و د. تەها محمد بەرێوەچوو لەسەرەتای مەراسیمەکەدا بەرێز پرۆفیسۆر د. مەهاباد کامل عبداللە لە وتەیەکدا سوپاسی د. تاهیر هەورامی و د. تەها محمدی کرد کە لێبڕاوانە و خۆبەخشانە هاوکاری زانکۆی هەڵەبجە بوون. ئاماژەی بەوەدا کە د.تاهیر هەورامی لە ساڵانی رابردوودا خۆبەخشانە هاوکاری زانکۆی هەڵەبجەی کردوە و وەک مامۆستا لە بەشی یاسا وانەی وتوتەوە و هاوکاربوە لە رێکارەکانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆکە. هەروەها لەلایەکی دیکەوە هەوڵ و ماندووبونەکانی د. تەها محمد ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەرز نرخاند، کە بە هاوکاری بەرێزیان زانکۆی هەڵەبجە لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراق دانیپێدانراوە، کە دانپێدانانەکە ئاسانکاری زۆری بۆ خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە کردووە کە لە ئایندەدا بتوانن لە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن، هەروەها بەرێز سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەدا، کە دانپێدانانی زانکۆی هەڵەبجە لە لایەن حکومەتی فیدرالەوە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و د.تەها محمد و چەندین کەسی دیکەی ماندوونەناس بەدەستهاتووە و دەستکەوتێکی گرنگە بۆ زانکۆی هەڵەبجە و ستافەکەی، کە لە ئێستا و لە داهاتوودا شانازی پێوە دەکات.لە بڕگەیەکی دیکەی مەراسیمەکەدا خەڵاتی رێزلێنانی زانکۆ پێشکەش بە د. تاهیر هەورامی و د. تەها محمد کرا لە پای هەوڵ و ماندوبونی دلسۆزانەیان بۆ زانکۆی هەڵەبجە.

Img 20240205 182827 452

Img 20240205 182836 672

Img 20240205 183227 545

 

chevron-down