دەزگای وێبۆمێتریکس، وەشانی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ی ڕیزبەندی وێبۆمێتریکس ڕاگەیاند، لە ڕیزبەندیەکەدا زانکۆی هەڵەبجە هەنگاوێکی گەورەی ناوە، و هاتوەتە پلەی ١٢٩٧٦ی ڕیزبەندییەوە. لەم وەشانەی ڕیزبەندیەکەدا بە بەراورد بە وەشانی ڕابردوو زانکۆی هەڵەبجە لە پلەی ١٢٩٩٦ هاتووەتە پلەی ١٢٩٧٦، واتە لەسەر ئاستی جیهان ٢٠ چووەتە پێشەوە. هەروەها، لەسەر ئاستی کوردستان لە پلەی ١٣ی زانکۆ حکومیەکاندایە.
زانکۆی هەڵەبجە بە گشتی بە بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو لە ریزبەندی وێبۆمێتریکدا پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە، خشتەی لای خوارەوە ڕیزبەندی زانکۆی هەڵەبجە نیشان دەدات لە ١١ وەشانی ڕابردوودا
چارتی لای خوارەوە گەشەی زانکۆی هەلەبجە نیشاندەدات لە ڕیزبەندی وێبۆمێتریکسدا کە لەم وەشانەدا گەشتوەتە بەرزترین ئاست (١٢٩٧٦)ی ریزبەندی جیهانی
لەم خشتەیەشدا روونكراوەتەوە، كە چۆن زانكۆی هەڵەبجە پلە بە پلە لە ریزبەندی Webometrics لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا هاتووەتە پێشەوە.