بڵاوکراوەتەوە لە: 29-01-2024

چوار مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە دەبنە کاندیدی پەسەندکراوی سکۆلەرشیپی حکومەتی عێراق

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، (٤٨) کاندیدى هەرێمى کوردستان کە لە سکۆلەرشیپى حکومەتى عێراق بۆ خوێندن لە دەرەوەى وڵات سەرکەوتونە ڕێزیان لێگیراو کە ئەمە هەنگاوێکە لە پێشخستن و گەشەپێدانى رەوتى پرۆسەى خوێندنى باڵا و ئاستى زانستى لە عێراق و هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ دوشەمە رێکەوتى (2024/1/29) بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و راوێژکاری خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیران و ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانى گشتى و کاندیدانى سەرکەوتوو و نوێنەرى زانکۆى Dundee سکۆتلەندى، ڕێوڕەسمى پیرۆزبایی لە کاندیدانى سەرکەوتوى هەرێمى کوردستان لەسکۆلەرشیپى لێژنەى باڵاى گەشەپێدانى خوێندن HCED بۆ خوێندن لە دەرەوەى وڵات بە ڕێوەچوو.

لە ناو ئەو کاندیدانەدا، ٤ مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە ڕێزلێنانیان پێبەخشرا لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە بریتی بوون لە بەڕێزان م. بێ وەی محمود صاحب ، مامۆستا لە بەشی ئینگلیزی، م. فرهاد محسن محمود، مامۆستا لە بەشی فیزیا، م.ی. ڕاستی ئەیوب حمەسعید، بەرێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان، م.ی. رێناس ولی مصطفی، مامۆستا لە بەشی زانستە گشتیەکان.

chevron-down