ڕۆژی چوارشەممە ٢٤/١/٢٠٢٤ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، لە مەڕاسیمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە توێژەرە چالاکەکانی زانکۆی هەڵەبجە کە لە سکۆپەسدا سێ توێژینەوە یان زیاتریان بەناوی زانکۆی هەڵەبجەوە بڵاوکردووەتەوە. لە سەرەتای مەراسیمەکەدا داتاکانی زانکۆی هەڵەبجە لە سکۆپەسدا نیشاندرا و شیکردنەوەیان بۆ کرا، هەروەها ئاماژە بەوەدرا بەهۆی چالاکی توێژەرانی زانکۆوە بەرەوپێشچوونی بەرچاو ڕوویداوە لە داتاکانی زانکۆ لە سکۆپەسدا. بەو بۆنەیەوە خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە ئەو توێژەرانەی زانکۆ کرا، کە ژمارەیان ٣٤ توێژەر بوو، و لانیکەم بەشدارییان لە ٣ توێژینەوەدا کردووە کە لە گۆڤاری ڕەسەنی نوانەکراو لە داتابەیسی سکۆپەسدا بڵاوکراونەتەوە و بەهۆی ئەو توێژینانەوە زانکۆی هەڵەبجە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و بەشێک بوون لە بەرەوپێشبردنی ئاستی زانکۆ لە ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.