ژمارە بیست و چوار (وەشانی ٤ی بەرگی ٨ی سالی ٢٠٢٣) گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە بڵاوکرایەوە. ئەم ژمارەیە ١٥ توێژینەوەی جیاوازی بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی لەخۆدەگرێت، کە پێکهاتووە لە بابەتەکانی زمان، ئەدب، ڕامیاری، راگەیاندن، مێژووی، جوگرافی، دەروونزانی، و زانستی کۆمپیوتەر.
گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە یەكێكە لەگۆڤارە زانستییە ئەكادیمییەكان و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە باوەڕپێکراوە. هەروەها گۆڤارەكە لەچەندین دامەزراوەی زانستی نوانە كراوە، لەهەمان كاتدا خاوەنی (DOI) و (ISSN)ی تایبەتی خۆیەتی.
بۆ بینینی سەرجەم توێژینەوەکانی ئەم ژمارەیە کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن: