بڵاوکراوەتەوە لە: 25-12-2023

زانکۆی هەڵەبجە؛ به‌رده‌وامی خولی چوارەمی پێداگۆجی

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

خولی چوارە‌می پێداگۆجی له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وامی هەیە. مۆدیۆڵی شەشەم و کۆتایی راوندی چوارە‌می پێداگۆجی كه‌ بریتیه‌ له‌ Edupreneurship بۆ گروپی یەکەم بەردەوامی هەیە.
.لەم مۆدیولەدا بەشداربووان ڕێنمایی دەکرێن کە چۆن بیرۆکەکان هەنگاو بە هەنگاو بەبەکارهێنانی نوێترین تەکنیک و میتۆدەکان بە شێوەیەکی ئەکادیمی جێبەجێ بکەن. هەروەها کار لەسەر لێهاتووی و کارامەییکان و شێوازی بەرەوپێشبردنیان دەکرێن، ئامانجی مۆدیولەکە ئەوەیە کە ستافێکی ئەکادیمی شارەزا بە میتۆد و تەکنیکەکانی کارسازی ئامادەبکرێن، و لە دواتردا بتوانن زانکۆ و بازاڕی کار پێکەوە ببەستنەوە.

شایەنی باسە خولی پێداگۆجی لەلایەن سەنتەری زمان و پێداگۆجیەوە ڕێکدەخرێت. خولەکە بۆماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت و پێک دێت لە شەش مۆدیۆل کە تێیدا بەشداربووان ئاشنا دەکرێن بە شێوازه‌ تازەكانی وانە ووتنەوه‌ هەروەها یەکێکە لە پێداویستییەکانی وەرگرتنی نازناوی زانستی. لە ئێستادا خولەکە لە مۆدیولی شەشەم و کۆتاییدایە.

chevron-down