بڵاوکراوەتەوە لە: 22-12-2023

بەنوێنەرایەتی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری لە نۆیەمین خولی دەرچووانی زانکۆی گەرمیان کرد

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر د. مھاباد کامل عبداللە نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەڕێزان جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و
پڕۆفیسۆر دکتۆر فەرھاد قادر سەرۆكی زانكۆی گەرمیان و لێپرسراوانی حكومی و حزبی ناوچەکە و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسوكاری خوێندكاران، ئاهەنگی نۆیەمین خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/١٢/٢١ لە یاریگای نوێی یانەی شێروانە لە مەراسیمێکی شایستەدا، ئاهەنگی نۆیەمین خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۲۲-٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.
بە نوێنەرایەتی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پڕۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبداللە وتارێکی پێشکەش کردو وتی: سەرەتا پیرۆزبایی لە ناوچەدابڕێندراوەکان دەکەین کە بەدەنگەکانیان ئەوەیان سەلماند کە کوردستانین و جێگای شانازین،جۆش و خرۆشی گەرمیانیەکان بەجۆرێک بوو هەموومان حەزمان ئەکرد گەرمیانی بین و لەگەڵتاندا دەنگ بدەین.زانکۆی گەرمیان لەناوجەرگەی قوربانی دان و لانکەی شۆڕشدا بۆتە چرایەکی گەشو ڕۆژبەڕۆژ هەنگاوەکانی سەرکەوتنی خێراتر دەبن،ڕاشیگەیاند کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بوو هەردەم پاڵپشتی زانکۆ نوێکان بووە چونکە ئەم زانکۆیانە لە قۆناغی بنیاتناندان،خۆشبەختانە سەرەڕای قەیرانەکان پلان و بەرنامەی تایبەت جێبەجێ کراوە بۆ بەرەوپێشچوونی زانکۆکان چ لە ڕووی زانستی و ئەکادیمییەوە چ لە ڕووی کاریگەری زانکۆکان لە سەر کۆمەڵگاو ئاشتکردنەوەی لەگەڵ دەرەوەی خۆیدا.لە ئێستادا تەلیسمی نێوان زانکۆو دیوارەهەڵچنراوەکان شکێنراوە،زانکۆوکۆمەڵگا شانبەشانی یەکتر بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست هەنگاودەنێن.ئەمڕۆش پۆلێکی دیکە لە خوێندکاران کە ژمارەیان (١١٧٦)هەزاروسەدو حەفتاوشەش خوێندکارە قۆناغێکی گەشی زانستیان دەبڕن و بەرەوچەقی کۆمەڵگا هەنگاودەنێن،ئومێد دەکەین کە لایەنە پەیوەندیدارەکان چ کەرتی گشتی و چ کەرتی تایبەت بتوانن سوود لە توانا زانستی و ئەکادیمییەکانیان وەربگرن،چونکە زانکۆکان توانیویەتی خزمەت بە ئێوەبکات بەجۆرێک ئێوەش خزمەت بە کۆمەڵگا بکەنەوە، دەستکەوتەکانی ئێوە بەجۆرێکن کە جێی خۆشحاڵیە سەرەڕای ئەو نەهامەتییانە.ڕاشیگەیاند ئەمڕۆ زانکۆکەتان خاوەنی گۆڤارێکی زانستی جیهانیە بەناوی( پاسار ) کەتوانیویەتی ببێتە ناسنامەی زانکۆکەتان لەسەر نەخشەی زانستی جیهانی،ئێوە دەرچووی پێواژوی بۆڵۆنێیان کە تەنیا ئامانجی پێگەیاندنی خوێندکارە بەشێوەیەکی زانستی و جیهانی.ئێستا زانکۆکەتان توانای پێگەیاندنی سەرجەم ڤۆناغەکانی پێداویستی خوێندکاری هەیە لە بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا و زمان و پێداگۆجی. ڕاشیگەیاند کە مامۆستایان خزمەتێکی زۆری خوێندکارانیان کردووەو ئەوەی توانیویانە بە خوێندکارەکانیان بەخشیوە،من وەک مامۆستایەک کە پێشتر لەم زانکۆیە ساڵانێک خزمەتم کردووەو بەناوی زانکۆی هەڵەبجەشەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێبکەین،هیوادارین زانکۆی هەڵەبجەوگەرمیان کاری زانستی هاوبەش بکەین.لە کۆتایی وتارەکەیدا وتی سەری ڕێزونەوازش بۆ شەهیدانی کوردوکوردستان و شەهیدانی ئەنفال و کیمیایی دادەنەوێنین،دەڵێین لە مەنزڵگەی ئەنفال و کیمیاباراندا ئێمە هەین نەوەکانمان بەزانست دڕندەیی ڕژێمە دیکتاتۆرەکان تۆمار دەکەن.
ئێوەش سەرفرازبن

chevron-down