بڵاوکراوەتەوە لە: 21-12-2023

لە زانکۆی هەڵەبجە سیمیناری هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە مەترسی کۆچی نایاسایی بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١٢/٢١ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بە ئامادەبونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د.مهابادکامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو بەڕێز فریاد نجم الدین بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەڵەبجە و مامۆستایان و خوێندکاران. سیمینارێك بۆ خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە بەناونیشانی (هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە مەترسی کۆچکردنی نا نایاسایی) بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لە میانەی پڕۆژەی URCUP ـە، کە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ iom ڕێکیخستبوو بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەڵەبجە.

chevron-down