بڵاوکراوەتەوە لە: 19-12-2023

لە زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمی ناساندنی دیوانی شیعری ( ڕۆژێک دادێ تۆ دەبیتە شۆڕەبی ) بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/١٢/١٩ بەئامادەبوونی پڕۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ لە مەراسیمێکدا ناساندنی دیوانە شیعری ( ڕۆژێک دادێ تۆ دەبیتە شۆڕەبی ) بۆ شاعیرو نوسەر دکتۆر نەزەند بەگیخانی بەڕێوە چوو.
سەرەتای مەڕاسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کردو بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، پاشان د.ڕێبوار سەعید خوێندنەوەی بۆ دیوانە شیعری نوسەرو شاعیرکرد، دواتر د.نەزەند هەندێک لە تازەترین شیعرەکانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، لە کۆتایی مەڕاسیمەکەشدا ڕێورەسمی واژووکردنی پەڕتووکی شیعری لەلایەن نوسەرو شاعیرەوە ئەنجامدرا .

chevron-down