ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2023/12/17، لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و فەرمانبەران و خوێندکاران و ژمارەیەک میوانی ئازیز، ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو.
ئاشكرایه لای هه‌مووان كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له دنیادا مێژوویه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و له‌و مێژووه‌ش ئاڵایه‌كی هه‌یه بۆ ناسینه‌وه‌و به‌كاری هێناوه. كوردیش هاوشێوه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ئالای خۆی هه‌یه‌و سالانه له رۆژی 17ی 12 وه‌كو رۆژی ئالای كوردستان ئه‌و یاده ده‌كاته‌وه.
ئه‌مرۆش یادی به‌رزراگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستانه، كه په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 17ی 12 2009 كۆبویه‌وه‌و بریاریدا هه‌موو ساڵێك ئه‌ورۆژه بكریته رۆژی به‌رز راگرتنی ئاڵای كوردستان .