بڵاوکراوەتەوە لە: 12-12-2023

لە رێورەسمێكدا بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە دەستبەکاربوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/١٢/١٢ بە ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆر د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری نوێی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە دەستبەکاربوو.
لە ڕێورەسمەکەدا بەڕێز د.شوان نووری عبداللە ڕاگری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەکان ئامادەی بوو، بەڕێز ژینۆ نزار ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ دەستبەکاربوو.
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە دەستخۆشی لە د. شوان نووری عبداللە کرد، كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا وەک بەڕێوەبەری پێشووی کتێبخانە بە لە خۆبردوییەوە كارەكانی بە سەركەوتوویی ئەنجامداوە، هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێز ژینۆ نزار ئەحمەد كرد بۆ دەستبەكاربوونی لە پۆستی بەڕێوەبەری نوێی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا.

Img 20231212 134054 697 Edit 41441183477008

chevron-down