بڵاوکراوەتەوە لە: 11-12-2023

زانکۆی هەڵەبجە، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کارگێڕی دەکات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٢/١١ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.سیروان حامد ئەحمەد، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لە گەڵ بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دارایی و ئەندازەو پڕۆژەکان و هونەری و چاککردن و بەشەناوخۆیەکانی کچان و کوڕان.
لەسەرەتای كۆبوونەوەکەدا بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە فەرمانبەرانی زانکۆ كرد كە سەرەڕای هەبوونی هەموو ئەو قەیرانانە كاروبارەكان بەباشی دەڕوات بەڕێوەدەبەن. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ وتیشی مەبەست لەم کۆبوونەوانە بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوونە لە كێشەو گرفتەكانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانكۆ و چارەسەركردنیان وکارکردن لە ناو زانکۆ بەشێوەی تیم و پاڵپشت و هاوکاری یەکتربن لە پێناو بەرەوپێشچوونی زانکۆ. هەروەها باسی لە گرنگی مەشق و ڕاهێنانی فەرمانبەران و دروستکردنی وەرشەیەکی چاککردنەوە لەناو زانکۆ بۆ بەکارخستنەوەی ئەو ئامێرو کەلوپەلانەی لەکاردەکەون، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی زانکۆمان و خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆمان.

chevron-down