بڵاوکراوەتەوە لە: 10-12-2023

سەرۆکی زانکۆ، سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران دەکات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٠ی١٢ی٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) لەهۆڵی کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەی ئامادەکاری خولی هەشتەم و نۆیەمی (پەرەپێدان و پێکەوەبوون) دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجەی کرد، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکار بەڕێز(د.ئاکۆ ئیبراهیم فقێ) ڕوونکردنەوەو بەرچاوڕونیدا بەسەرۆکی زانکۆو ئەندامانی لیژنە لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچون و مەراسیمی ڕۆژی ئاهەنگی خوێندکاران کەبڕیارە کاتژمێر ٢٫٣٠خولەکی ڕۆژی ١٤ی١٢ی٢٠٢٣، بەڕێوەبچێت بەدرووشمی (خوێندکار بۆ کۆمەڵگاو زانکۆش بۆ هەمووان ئاوەدانییە) لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان.

chevron-down