بڵاوکراوەتەوە لە: 05-12-2023

مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری لە کۆنفڕاسێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئێندۆنیزیا دەکات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

مامۆستا (باوەڕ محمد فرج) مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی زانستی زانکۆی هەڵەبجە وەک قسەکەری سەرەکی (Keynote Speaker) بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کرد لە  وڵاتی ئێندۆنیزیا. کۆنفڕانسەکە بە ناونیشانی (Raden Intan International Conference On Environmental, Science, and Mathematics Education (RIIC-ESME)  لەلایەن زانکۆی (UIN Raden Intan Lampung) لە شاری بەندەر لامپونگی وڵاتی ئێندۆنیزیا لە نێوان ٤-٢٠٢٣/١٢/٦ بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفڕانسەکەدا چەندین توێژەری نێودەوڵەتی بەشدارن هەروەها توێژینەوە لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە پێشکەش بە کۆنفرانسەکە کراون. مامۆستا (باوەڕ محمد فرج) وەک قسەکەری سەرەکی و بەڕێوەبەری پانێڵێکی کۆنفرانسەکە بەشداری کردووە. هەروەها دووا توێژینەوەی خۆی لە بواری شیکاری ژمارەیی لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەشکرد و لەگەڵیدا گفتوگۆ لەسەر نوێترین میتۆدەکان کرا لە بواری شیکاری ژمارەییدا.

chevron-down