بڵاوکراوەتەوە لە: 05-12-2023

دوو دەرچووی زانکۆی هەڵەبجە لە دیداری زانکۆکانی کوردستان توانا ئەکادیمییەکانیان نمایش کرد

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

دوو دەرچووی زانکۆی هەڵەبجە لە دیداری زانکۆکانی کوردستان توانا ئەکادیمییەکانیان نمایش کرد

بە دروشمی (گەڕان بە دوای زانین و داهێنان) دا یەکەمین چالاکیی زانستیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی دەرچووانی 21 زانکۆی حکومیی و تایبەت لە هۆڵی کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

‎ دوو دەرچووی زانکۆی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون هەریەک لە گوڵان حمزە عمر دەرچووی بەشی ئەندازیاری شارستانی بە توێژینەوەێک بە ناونیشانی (Shear Strength and Behavior of Recycled Strap Fiber Reinforced Concrete Haunched Bemas) و شاباز عبداللە دەرچووی بەشی ئینگلیزبە توێژینەوەی (Hell is the Other People; a Study of Sartre’s No Exit)ب ەشدارییانکرد و توێژینەوەکانیان لە نێوان 34 پرۆژەی توێژینەوەی دەرچوون لە بەشەمرۆڤایەتییەکان و بەشەپراکتیکییەکان سەرکەوتوانە پێشکەشکرد.
ئامانجی دیداری زانكۆكانی كوردستان پیشاندانی تواناكان و گەشەدانە بە كلتووری گەڕان بەدوای زانین و داهێناندا، چونكه‌ توێژینه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێ لە بە هێزكردنی تواناكان بۆ پێشەنگبوونی وڵات له‌ هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌.

Img 20231205 150752 321

chevron-down