ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/١٢/٥، بەڕێز پرۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە،خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە هەردوو خوێندكار( یوسف سەلام مستەفا،پەژار مەحوی مەحمود)كە بەشداریانكردبوو لە پاڵەوانێتی ئۆلۆمپیادی ئاسیا بۆ یاری کاراتی،لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا لە وڵاتی چین ڕێکخرابوو ماوەی ١٠ ڕۆژی خایاند،ئەم دوو خوێندکارە توانیبوویان مەدالیای برونز بۆ هەڵبژاردەی عێراق بە دەستبهێنن.
لە کۆتایدا بەڕێز سەرۆکی زانكۆ دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.